دەستەی دادوەری بڕیاری لەبارەی سەرجەم تانەكانی هەڵبژاردن دا

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، سەرجەم تانەكانی سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە رەتكرانەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستەی دادوەری لە ماوەی یاسایی و دیاریكراودا وەڵامی سەرجەم ئەو تانانەی دایەوە كە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون و لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاراستەی كرابوو.

وتیشی، “سەرجەم تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە رەتكرانەوە”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەم هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئەنجامدەدرێت، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن نووسراوی رەسمی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم بکات کە ناوی هەر 100 ئەندامەکەی پەرلەمانی تێدابێت بۆ ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

گەنجێك بەهۆی تەقینی تایەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

یەکێتی دووەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share