كوردێكی رۆژهه‌ڵات به‌ رواندنی بەڕوو یادی سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یادی سلێمانی 240 نەمامی بەڕوو پێشکەشی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات بۆ ئەوەی لە چیای گۆیژە بڕوێندرێن.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی پێشوازیی له‌ (ره‌حمان سلێمانی)ی خه‌ڵكی بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی 240 نه‌مامی به‌ڕووی هێناوه‌ته‌ سلێمانی و پێشكه‌شی قائیمقامی سلێمانی كرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هه‌ماهه‌نگیی دارستان و پاوانی سلێمانی نه‌مامه‌كان له‌جێگای ئه‌و نه‌مامانه‌ ده‌ڕوێندرێن كه‌ پێشتر له‌ چیای گۆیژه‌ سوتابوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، رەحمان سلێمانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بۆ ئه‌وان وه‌ك یه‌كه ‌و هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنیان كه‌مته‌رخه‌م نابن و رواندنی ئه‌و نه‌مامانه‌ش له‌ گۆیژه‌ به‌شێكه‌ له‌ قه‌ره‌بووی نه‌مامه‌ سووتاوه‌كان.

 

May be an image of 2 people and text

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دانرا

بابەتی دواتر

پزیشکێکی سلێمانی لە بۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی سەر ئاستی عێراقی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share