بەنگلادیش داوای رادەستکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەکات

محەممەد یونس، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاتی بەنگلادیش رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای رادەستکردنەوەی شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لەکارلادراوی بەنگلادیش دەکات، کە لە 5ی ئابدا بەرەو هیندستان هەڵاتووە.

یونس وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکردەی پێشوو وتی، هەوڵدەدەین دیکتاتۆرە لابراوەکە لە هیندستان رادەستبکەینەوە.

ئەوەی کەوتنی حەسینەی تەمەن 77 ساڵانی خێراترکرد، چەند هەفتەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بوو کە زیاتر لە 700 کەسی کوشت، تا ئەو کاتەی هێرش کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی رەسمی خۆی، بەو هۆیەوە ناچار بوو بە هەلیکۆپتەر هەڵبێت.

پێشتریش لە مانگی نۆڤەمبەردا بەنگلادیش بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە داوا لە پۆلیسی ئینتەرپول دەکات “ئاگاداریی سوور” بۆ بەرپرسانی هەڵاتووی رژێمی حەسینە دەربکات.

“ئاگاداریی سوور” داواکارییەکە بۆ دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرانسەری جیهان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی کەسێک، بەڵام فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی نییە.

هیندستان ئەندامی ئینتەرپوڵە، بەڵام ئاگادارییە سوورەکە کاریگەریی پابەندکەری نابێت لەسەر نیودەلهی، بۆ بڕیاردان لەسەر دەستگیرکردنی کەسێک، بەڵکو دەتوانێت یاساکانی خۆی جێبەجێبکات.

 

بابەتی پێشتر

عەتوان عەتوانی: سەرژمێری دەکرێتە پێوەر بۆ تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکان

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share