لیژنه‌ی باڵای ئه‌منيی هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیيان ده‌كات

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە رۆژانی 17 تاوەكو 19ی ئەم مانگە لە سەرژمێری تۆماربكرێن و لە رۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشتڕاستبكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنەری وەزارەتی پلاندانان، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی تایبەت بە ئامادەكاریی ئیداری و ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لەسەر ئاستی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە بایەخ و گرنگیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی كرا و هانی هەموو هاوڵاتییان درا كە بە ئامادەبوون لە ماڵەوە بە راستی و دروستی داتاكانی خۆیان لەو پڕۆسەیە تۆماربكەن، ئەوەی پەیوەندی بە هاونیشتیمانیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە كە بە ناوچەكانی ماددەی 140 ناسراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان كرا، ئەوانەی دەتوانن شوێنی مانەوە دابینبكەن، لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی 17 تاوەكو 19ی ئەم مانگە تۆماربكرێن و لە رۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشتڕاستبكرێنەوە و لەو ناوچانە كە زێدی خۆیان و باب و باپیریانە تۆماربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر حاكم قادر حەمەجانی كرد. لە سەردانەكەدا…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاش تەواوبوونی پشووەکان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەوێتە پاش پشووەکانی جەژن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share