وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانمان له‌ئاماده‌باشیی تەواودان بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان

شۆڕش ئیسماعیل: هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر و پێشه‌وه‌چوون ده‌چێت

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزی پێشمه‌رگه له‌ ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، جموجۆڵ و مەترسییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و تاریکپەرستان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنین لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی پێشمەرگەی کوردستان گیانفیدایانە ساز و ئامادەیە بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان و لە کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە بە هاوکاری سووپای عێراق بەردەوام دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاشکرایکرد، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزی پێشمه‌رگه له ‌ئاماده‌باشیی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

ئەم پەیامە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی دووزخورماتوو لە کاتی کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستاندا، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی فەوجی سێی لیوای یەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراقدا تەقییەوە، بەهۆیەوە هەریەکە لە عەقید روکن سامان سابر سلێمان، فەرماندەیی فەوجی سێ و عەقید ئەندازیار محەمەد رەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی سووپای عێراق و ن.ظ شەریف ئەحمەد محەمەد شەهیدبوون.

بابەتی پێشتر

هێمن میرانی: لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا نانەواخانەکان کراوە دەبن

بابەتی دواتر

توركیا ناوچەی بارزان داگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share