قوباد تاڵەبانی: هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی سێ شەهیدەکەی ئەمڕۆ دەکەنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی لەسەر شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەکەی ئەمڕۆی سنووری خورماتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی سێ شەهیدەکەی ئەمڕۆ دەکەنەوە.”

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “بەداخەوە جارێکی تر دەستی تیرۆر گەشتە خوێنی رۆڵە قارەمانەکانمان و سێ پێشمەرگەی گیانفیدامان شەهیدبوون و سیانی تریش برینداربوون.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان و هاوسەنگەرانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشیدا دووپاتیدەکاتەوە، وەکچۆن هەموو جارێک دوای شەهیدبوونی رۆڵەیەکی گەلەکەمان، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانمان گورزی کوشەندە و جەرگبڕتر لە تیرۆریستان دەوەشێنن، بە دڵنیاییەوە دوای شەهیدبوونی ئەم سێ پێشمەرگە قارەمانەشمان، هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزیان دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share