شەقامی 100 مەتری بە شەو و رۆژ كاری تێدا دەكرێت

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە شەو و رۆژ كاری تێدا دەكرێت و تاوەكو كەشوهەوا گونجاوبێت كاركردن لە شەقامەكە بەردەوامدەبێت.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 31 پڕۆژە لە سلێمانی تەواوكراوە و پێشكەشی هاوڵاتییان كراوە و 78 پڕۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بۆ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە شەو و رۆژ كاری تێدا دەكرێت و تاوەكو كەشوهەوا گونجاوبێت ئەوەندە كاری تێدا دەكرێت.

وتیشی، “لە ئێستا پڕۆژەكە كێشەی بودجە و تەموویلی نییە و بڕی پارەی پێویستی بۆ خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share