بەڵێنێكی سودانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەڵێنێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت،” سودانی هاوڕابوو كە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچە بدۆزرێتەوە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچە بدۆزرێتەوە و وتیشی، “لەبەرامبەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەكاندا هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێبكات”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختیكردەوە و رایگەیاند، ” سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا لە كاتی گەڕانەوەی بۆ بەغداد هەوڵدەدات و كاردەكات كە كێشە بۆ ناردنی سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت”.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: كێشەی گەورە لەسەر مووچە نەماوە و زۆرینەی تێبینییەكان چارەسەركراون

بابەتی دواتر

سبەینێ یەكەم قۆناغی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share