ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە دوو لیستدا چەند ناوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاگادارییان دەكاتەوە، كە بەزووترین كات پەیوەندییان پێوە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و چەند ناوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاگادارییان دەكاتەوە كە بەزووترین كات پەیوەندییان پێوە بكەن و چونكە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2025 گەڕاوەتەوە، بەپێچەوانەوە ناوی یەدەگ لە شوێنەكانیان دادەنێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانە دانیشتووی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی راپەڕینن و پەیوەندییان پێوەكراوە، بەڵام ژمارەكانیان بەردەست نەبووە و لەو رووەشەوە داواكراوە ئەو كەسانەی دەیانناسێت ئاگاداریان بكەنەوە تا لە نزیكترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەی حەج و عومرە بكەن.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین كە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 خەرجبكرێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share