قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند ، “لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و ئیداری لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازیمان كرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق”.
دەشڵێت، “دواتر لەگەڵ بەڕێزیان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالمان كرد و یاداشتێكی لە دەفتەری یاداشتەكانی سەرۆك مام جەلالدا نووسی”.
جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، هیوادارین ئەم سەردانەی جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی دەرگا بەڕووی چارەسەركردنی خێراتری كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی عێراق بكاتەوە.