خاوەنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران

لە شەوی رابردووەوە هەتا ئێستا سەرجەم خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ کە ژمارەیان 39 کەسە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

رەمك رەمەزان، قائمیقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ سێشەممە خاوەن مۆلیدەكان چەندجارێك ئاگاداركرانەوە كە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەوە كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن و دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە رایانگەیاندووە كە كارەبا دابین ناكەن و رێكاری یاسایی گیرایەبەر و بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی هەر 39 مۆلیدەكە دەرچوو.

وتیشی، ” بەپێی ماددەی 240 لە ياسای سزادانی عێراقی لە شەوەوە تا ئەمڕۆ سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکان دەستگیرکراون، ئێمەش وەک قائیمقامیەت لێیان خۆشنابین دەبێت بە سزای خۆیان بگەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ 22ی…
Total
0
Share