وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواوبووە و چاوەڕوانی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە واژووی لەسەر بكات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواوبووە و چاوەڕوانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە واژووی لەسەر بكات.

وتیشی، “دوای واژووی وەزیری دارایی عێراق چاوەڕواندەكرێت بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك كە دادگای كەركوك داوایكردبوو لە سلێمانی دەستیبەسەرداگیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە فەرمانی دەستبەسەراگرتنی…
Total
0
Share