چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 ئاشكراكرا

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بەهاوتاكراوی ناردووە بۆ دارایی عێراق كە لە دوو مانگی رابردوودا پێش هەڵبژاردنەكان بەبێ رەزامەندیی بەغداد مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هاوتاكرد ئێستا بۆ هەرمانگێك 56 ملیاری پێویستە و داوای لە بەغداد كردووە، بەڵام بەغداد تاوەكو لیژنە هاوبەشەكەی پێكیهێناوە بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی و چۆنییەتی چارەسەری نەبوونی سندووقی خانەنشینی ناچێتە ژێرباری ئەو هاوتاكردنە كە هەرێم خۆی كردوویەتی.

دەشڵێت، “لەسەر چارەسەر نەكردنی كێشەی لیستەكانی مووچە بۆ مانگی 10، دارایی عێراق بڕی 250 ملیار دینار دەبڕێت، وەك چۆن لە مانگی رابردووش 130 ملیار دیناری بڕی و جگەلەوەش بەغداد دەڵێت لە بەشە بودجەی هەرێم كە یاسای بودجە بۆی تەرخانكراوە 12.67 % هەرێم هیچ پارەیەكی تری نەماوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە بەغدای پابەندكردووە بە پێدانی مووچە بە تەوتین ئاماژەی بەوەكردووە لە بەشە بودجەی دیاریكراو بۆ هەرێم لە یاسای بودجە.

راشیگەیاند، هەرێم داوا دەكات بەشی مووچەی مانگەكانی 10، 11و 12 گواستنەوەی بۆ بكرێت لەوەبەرهێنان بۆ مووچە و داهاتی نەوت نادیارە كە هەرێم خۆی فرۆشتوویەتی، داهاتی ناوخۆش تاوەكو ئێستا هەرێم لە 10 مانگ تەنها 320 ملیار دیناری ناردووە بۆ بەغداد و عێراق دەڵێت هەرێم كە دەبوو هەموو رۆژێك 400 هەزار بەرمیل نەوت بدات بە سۆمۆ، یەك لیتر نەوتی رادەست نەكردووە لە زیادكردنی داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2024، هەرێم 320 ملیار دیناری زیادكردووە، بەڵام بەغداد نزیكەی 7 ترلیۆن و 500 ملیاری بۆ مووچە ناردووە و كێشەكانی لیستی مووچە كە بریتیبوون لە پێنج خاڵ چارەسەرنەكراون.

1. دوو مووچە لە نێوان وەزارەتەكانی هەرێم و لە نێوان هەرێم و بەغداد.

2. نەبوونی ژمارەی وەزیفیی فەرمانبەر، كە ئەمەش گومانی زۆری خستووەتە سەر لیستی مووچە.

3. دووبارەی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەر كە چەند فەرمانبەرێك یەك ژمارەی وەزیفی هەیە، هەرمانگێكیش ژمارەكەی جیاوازە.

4. نەبوونی بایۆمەتری، كە تاوەكو ئێستا زۆرن ئەوانە بایۆمەتریان نییە و دامەزراندنی نوێن.

5. ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی خوێندنی كوردی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەركوك كە مووچەیان لە هەرێمە و لەسەر فەرمانگە فیدراڵەكانن عێراق دەڵێت، راژەكانیان دەگوازینەوە چونكە مووچەكانیان ئێستا لەسەر عێراقە، هەرێم دەڵێت رازی نابین و ئیدارییەن هەر لە هەرێم بن داراییەنن لای ئێوەبن.

ئەو پەرلەمانتارە داواشدەكات هەرێم لەوە زیاتر یاریی بە قووتی خەڵك نەكات و مەترسی بۆ مووچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی 2024 دروستنەكات و لە داهاتی نەوت و ناوخۆ زامنی ئەو مووچانە بكات.

بابەتی پێشتر

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

مووچەی ئەم مووچەخۆرانە هاوتای عێراق دەكرێت و زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share