بۆ رێگری لە خەمۆکی دوای منداڵبوون پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی وەرزشکردنی هەفتانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئەگەرەکانی تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون لە ژناندا کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران پێداچوونەوەیان بە 35 توێژینەوەی دیکەدا کردووە کە چوار هەزار ژن لە 14 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە وەرزشکردن بە رێژەی 45% ئەگەری خەمۆکی پاش منداڵبوون کەمدەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن، ئەگەر دایکان پێش لەدایکبوونی منداڵەکانیان بە 12 هەفتە دەست بە وەرزشکردن بکەن کاریگەریی زۆر باشتر دەردەکەوێت لەسەریان.

پێویستە دایکان لایەنی کەم لە هەفتەیەکدا 80 خولەک وەرزش بکەن تا ئەنجامێکی کاریگەریان دەستبکەوێت.

رۆیشتن بە پێ، مەلەکردن، پاسکیلسواری یەکێکن لە باشترین ئەو وەرزشانەی لەسەر دایکان پێویستن لە خەمۆکی دوای منداڵبوون پارێزراوبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی بەهاراتی بیبەر لە خواردندا هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریی بەکارهێنانی بەهاراتی بیبەر لە ژەمەکاندا. توێژەران سێ…
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share