وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”.

سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لەقەزای شارەزوور لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئامارەکان روو لە کەمبوونن و هیچ مەترسییەک نییە کە تەشەنە بکات بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێم”.

باسی لەوەشکرد، دۆخی تەندروستیی تووشبووان جێگیرە و وەزارەتەکەیان بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکات.

وتیشی، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانەوە وەزارەتی تەندروستی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە هۆکارەکەی پێکهێنا و دەرکەوت کە پیسبوونی ئاو سەرچاوەی سەرەکیی تووشبوون بووە بە سکچوون و رشانەوە، هەر بۆیە رێکاری پێویست گیراونەتەبەر.

لەبارەی رێگاکانی خۆپارێزییەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتییاندا و رایگەیاند، پێویستە لە ئاوی خواردنەوەیان دڵنیابن تاوەکو بەدوور بن لە سکچوون و رشانەوە و ئەگەر دڵنیا نەبوون پێویستە بە جوانی ئاو بکوڵێنن دوای ئەوە بەکاریبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی بۆ فوئاد حسێن: 8 ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانیت کێشەی مووچەت چارەسەر نەکردووە بەڵکو خراپترت کردووە

لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن هەشت ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقە، نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ…
زیاتر ببینە

شۆفێرێک دەستگیرکرا کە تابلۆی ساختەی بەکارهێناوە و فسفۆری شەقامەکانی شکاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کە شۆفێرێکیان دەستگیرکردووە بە مەبەست فسفۆڕی سەر شەقامەکانی شکاندووە بۆ شاردنەوەی کارەکەی تابلۆی ساختەی…
Total
0
Share