ئەو پیکابەی بە بکوژی ژنان ناودەبرا دەستی بەسەرداگیرا

ئەو ئۆتۆمبێلەی بە بکوژی ژنان ناودەبرا دەستی بەسەرداگیراو خاوەنەکەشی دەستگیرکرا.

لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە وا باسی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەکرا 22 جار فرۆشراوە و ئەو کەسانەی کڕیاری ئۆتۆمبێلەکەبوون هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

باس لە ئەوەش دەکرا لەبەر ئەو هۆکارە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە نرخەکەی بەرزکردووەتەوە.

بە بڕوای چالاکوانان، ئەوە بێڕێزییە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لەڕێگای داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە جوڵێندرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی ئێستای ئۆتۆمبێلەکە دەرچوو، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت پەیامێکی نوێی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەكی تەمەن 33 ساڵان تەقەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share