وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی کۆبووەوە و دواتریش یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لە بواری سەربازی واژۆکرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەی رێککەوتنی هەرێمیی هاوبەش لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی، سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری ناوخۆی عێراق، گەیشتە شانشینی یەکگرتووی سعودییە بە سەرپەرشتیی وەفدێکی باڵای ئەمنی کرد و لەگەڵ وەزیری بەرگریی سعودی کۆبووەوە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە سعودییە.
دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی، شازادە خالید بن سەلمان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ هاوکاریی سەربازی هاوبەش واژۆکرد.
باس لەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا تاوتوێ کرا، هاوکات چەند تەوەرێک وروژێنران، گرنگترینیان پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگترین هەوڵەکانیش بوون بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە، باس لە میکانیزمێکی مەشقی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سعودیە کرا و مەشقی سەربازیی هاوبەش لە نێوان هەردوو سوپاکەدا، جگە لە تاوتوێکردنی پرسی ناردنی بریندارانی سوپای عێراق بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە.