كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی رابردوو و بەرنامەی كاركردنیان بۆ ئەم مانگە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (43) دینار دیاریكرا، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له‌نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار دیناردا دەبێت.
دەشڵێت، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (165 بۆ 185) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە، كارەبای سلێمانی دەڵێت، رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو، هەروەها كاتژمێر 6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی كاردەكەن.
بەپێی بەرنامەكە ماوەی نێوان (1:00ی شەو تا 6:30ی بەیانی و، 8:00ی بەیانی تا 12:00ی نیوەڕۆ) كار بە موەلیدەكان ناكرێت. هەروەها رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.