هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە پردی خەلیفاوا بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین (پردی خەلیفاوا) کە لە ناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتوچۆی سلێمانی بەرەو خوار هەروەها لە بەکرەجۆوە کە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، بەهۆی لێزمە بارانی بەخوڕ و ناهەمواری لە کەش و هەوا، مەترسی لەسەر هەیە.

دەشڵێت، “بۆ پاراستنی سەلامەتیتان داواکارین بەهیچ جۆرێک ئەو پردە بەکارنەهێنن، هاوکات هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم رێکارە پێویستەکانی بۆ سەلامەتیی شۆفێران گرتووەتەبەر”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و سیتییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر سەردانیان نەکەن، کارەباکانیان دەبڕن. لە…
Total
0
Share