بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر چەند رێنماییەكی نوێ بۆ خۆپارێزیی لەكاتی روودانی هەورەبروسكە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت ئامۆژگاریی هاوڵاتییان دەكەن، لەكاتی هەورەبروسكەدا چەتر هەڵنەگرن”.
بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە،”بە پێچەوانەی ئەوەی هەندێك پێیانووایە چەتر بۆ پاراستن دروستكراوە و باشترین چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە كارەبا، ژمارەیەك شارەزا هەن ئامۆژگاری دەكەن لەكاتی هەورە بروسكەدا چەتر هەڵنەگرن”.
رێنمایی خۆپارێزی:
– پەنا بۆ باڵەخانە یان ئۆتۆمبێلێك ببەن ئەگەر لە دەرەوە بوویت.
– لە شوێنە كراوەكان یان دارستانەكان، پەنا ببەن بو ناوچەیەكی نزم وەك شوێنێك كە درەختی بچووك بە چڕی گەشەدەكات.
– ئەگەر لە شوێنێكی كراوەدایت، بە خشان لەسەر زەوی شوێنەكە بگۆڕە.
– ئەگەر بەرێككەوت لە دەریا بوویت، بەرەو كەنارەكە بڕۆ.
– ئەگەر پاسكیل یان ماتۆڕسكیل لێدەخوڕیت، لێی دابەزە.
– ئەگەر تۆ لە كۆمەڵگەیەكدا بیت لەگەڵ كەسانی دیكە پێویستە هەمووان بڵاوببنەوە.
– دوور بكەوە لە بەرزایی، لەتەنیشت درەختەكان، لە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەوە بەكراوەیی.