وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی موچە ئاشكرادەكات

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 2021/1/24، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

ڕوونیشیكردەوە، دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی 21% بۆ موچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلەتایبەتەکان بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو و بە پێی خشتەی پەیڕەوکراو دەبێت.

وەزارەتی دارایی ئاشكراینەكردووە موچەی كام مانگ دابەشدەكرێت، لە كاتێكدا پێشتر داوای لە گەنجینەكان كردبوو، لیستی موچەی مانگەكانی 11، 12ی ساڵی 2020 و 1ی ساڵی 2021 ئامادەبكەن.

لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها هەشت موچەی دابەشکردووە، هەریەکە لە مانگەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی ئەو ساڵە لەلایەن حکومەتەوە دابەشنەکران بەبێ ئەوەی بڕیاری پاشەکەوتکردنیان بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share