وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیی رادەگەیەنین.

وتیشی، ئەمساڵ هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 کە فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکاندا وەربگیرێن.

باسی لەوەشکرد، وردەکاریی زیاتر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا دەخرێتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا…
Total
0
Share