رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە رێکارەکانی  بایۆمەتری UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک راگیرابوون.

وتیشی، شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ی 2024ی مامۆستایانی وانەبێژ لەم مانگەدا دابەشدەکرێن وەک شایستەی دارایی وانەبێژی.

باسی لەوەش کرد، بۆ مانگەکانی دیکە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ئەوەش بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندیدار.

عەلی رەئوف، ئەوەش دەڵێت، مافی مامۆستایانی گرێبەست وەک مۆڵەتی دایکاتی و گواستنەوە، مافەکانی دیکە لەکاتێکی نزیکدا نووسراوی رەسمی بۆ دەردەچێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share