کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیا جیا، هەندێکجار هەورەبروسکەشی لەگەڵدایە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوى دوێنێ بە (4 -2) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی (هەولێر، کەرکوک، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین) دابارین بە لێزمە دەبێت.

باس لەوەش دەکات، سبەینێ لە دوای نیوەرۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوامدەبێت، بەڵام بە رێژەیەکی کەمتر، پلەی گەرمی بەراورد بە  تۆمارکراوى ئەمرۆ، بە (5 -3) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆک : 18

کەرکوک : 20

هەڵەبجە : 16

زاخۆ :18

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 9

گەرمیان : 22

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
Total
0
Share