رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە دهۆك قوربانی لێكەوتەوە

رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و تانكەر لە قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆك روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیلەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، كاتژمێر 10:35 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكیی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی كەڵەك پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت/ ئۆپترا و تانكەردا روویدا.

وتیشی، “بەهۆی رووداوەكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیلەدەستدا و، رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “بەسەرپەرشتیی تیمەکانمان لە…
Total
0
Share