توێژەران نمونەیەكی پێشووی زمانی “لاما 13بی”ی سەر بە میتایان بەكارهێنا و پێوەرە تایبەتەكانیان تێكەڵكرد بۆ بونیادنانی زیرەكییەكی دەستكرد تایبەت بە مەبەستە سەربازییەكان و كۆكردنەوە و چارەسەری زانیاریی هەواڵگری.
سێ توێژینەوەی ئەكادیمی و شرۆڤەكاران دەریانخست كە دامەزراوەكانی بواری توێژینەوەی پەیوەندیدار بە سوپای چین هەوڵ بۆ سوودوەرگرتن لە نمونەیەكی “لاما” دەدەن، كە بەردەستە بۆ هەمووان، و لەلایەن كۆمپانیای میتاوە لە بواری زیرەكیی دەستكرددا خراوەتەڕوو، بۆ بواری سەربازی.
یەكێك لە توێژینەوەكان كە لە حوزەیرانی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، لەلایەن شەش توێژەری چینی لە سێ دامەزراوەوە پێشكەشكراوە، لەنێویشیاندا دوو دامەزراوەیان سەر بە ئەكادیمیای توێژینەوەی زانستی سەربازیی سەر بە سوپای چینن.
بەپێی توێژینەوەكە بەرنامەی “چات بی. ئەی. تی.” چاكسازی كراوە و ئامادەكراوە بۆ “ئەنجامدانی ئەركی گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیاری بواری سەربازی” و زۆریش لە پێش هەندێك لە نمونەكانی زیرەكیی دەستكردی دیكەدایە كە توانایان بۆ نمونە دەگاتە 90% وەك “چات جی. بی. تی-4”.