لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری قەزای خاڵس سێ ئەندامی یەک خێزان کە پێکهاتوون لە دایک و باوک و کوڕێک بوونە قوربانی.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد لە نزیک قەزای خاڵس ئۆتۆمبێلێک کەبەرەو شاری هەولێر هاتووە بەهۆی بارانبارین و تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و تووش رووداوێکی هاتوچۆ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا ژنێک گیانی لەدەستداوە، دوو کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.