پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ بووە دەوڵەمەندترین پیاوی چین، ئەو کەسەش خاوەنی ئەو کۆمپانیایەیە کە ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک بەشێکە لێی.
ژانگ مینگ، ئەمڕۆ ناوێکی دیاری چینە، ئەم کەسە لە ساڵی 2021وە بەڕێوەبەری جێبەرجێکاری کۆمپانیای بایتدانسە، بنکەی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە پەکینە و بووە دەوڵەمەندترین پیاوی چین.
سامانی ژانگ بە 49.3 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەوەش پێش دەوڵەمەندترین پیاوی چین کەوتووە و ناونیشانەکەی لێوەگرتووە کە ژۆنگ شانشان بووە و ئێستا ئەو بە سامانی 47.9 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدایە.
ژانگ بووەتە 18هەمین ناو کە لەماوەی 26 ساڵی رابردوودا ناوی بچێتە ناو لیستی دەوڵەمەندترین پیاوانی چینەوە.
ئەمەش دوای ئەوەی سامانەکەی 30% زیادیکردووە بەهۆی کۆمپانیاکەوە کە تیکتۆک و Toutiao و Douyin کە دوو ئەپی دیکەی چینین بەڕێوەدەبەن.
ئەو کەسەی لە پشت دروستکردنی تیکتۆکەوە بووە، هەر ئەم بووە، کە ئێستا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە هەموو جیهاندا تەقیوەتەوە و دەنگی داوەتەوە و ژمارەی بەکارهێنەرانی زۆرە.
سەرەڕای ئەوەی تیکتۆک کێشەی زۆری رووبەڕووبووەتەوە لە ئەمریکا و تۆمەتبارە بەوەی زانیارییە کەسییەکان دەداتە حکومەتی چین، بەڵام ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان و ئامارەکان باس لەوەدەکەن مانگانە یەک ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە.