راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى بارانبارین.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، لە ئەمڕۆ پێنج شەممە تا رۆژى شەممە لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بەردەوام نیمچە هەورى دەبێت، لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆیەکى لاواز بارانبارین لەسەر هەندێک ناوچەى سنوورى باشوورى هەرێم بە تایبەت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، رێژەى بارانى پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لەسەر هەندێک ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین، زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆلە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممە، لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، پلەکانى گەرما بە(2-5) پلە نزم دەبێتەوە خێراى با زیاد دەکات سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا.

ئاشکراشیکرد، تا رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە رۆژى سێشەممە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەم قۆناغەی ئێستادا…
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا لەسەر داهاتی ناوخۆیە

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.…
Total
0
Share