شەقامی پێشمەرگە لە سلێمانی كرایەوە كە رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە كەمكردنەوەی لۆدی شەقامەكانی دەروازەی سلێمانی.
بەیانيی ئەمڕۆ شەقامی پێشمەرگە، كە دەكەوێتە دەروازەی سلێمانی و بەرامبەر دیوانی پارێزگا، بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا کرایەوە.
شەقامە نوێیەكە رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوە لۆد و قەرەباڵغی لە دەروازەی شار بە ئاراستەی ناو شاری سلێمانی.