د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “بە تەوتینكردنی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران و زۆرینەی مووچەخۆران خوازیارن مووچەیان تەوتین بكرێت چونكە متمانەیان بە بانكە حكومییەكان زیاترە”.
راشیگەیاند، جیاوازیی نێوان هەژماری من و تەوتین ئەوەیە كە لە هەژماری من بەغدا پارە دەنێرێت و لە هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران، بەڵام بە تەوتینكردنی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران”.
وتیشی، ” ئێستا لە بەغداد گرفتێك دروستبووە و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هەرێم تەرخانكراوی دارایی بۆ مووچە نەماوە لە كاتێكدا دەتوانێت “مناقلە” بكات و گواستنەوە لە بودجە بكات و پارەكە بۆ مووچە تەرخانبكرێت و جگەلەوەش ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی بەغدای دەكات حكومەتی عێراق رەزامەند نییە و داوای داهاتی دیكە دەكات”.