لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی باخچەلی داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبـ.ـدوڵـ.ـڵا ئۆجـ.ـەلانی کرد و داوای کرد بێتە پەرلەمان و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسەبکات.
ئەم قسانە، بەسترانەوە بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تورکیا، لەبارەی پرسی کوردەوە، باس لە پڕۆسەی ئاشتی کرا، تەنانەت باس لە چەکدانان و ئازادکردنی عەبـ.ـدوڵـ.ـڵا ئۆجـ.ـەلان و چەندین شتی دیکە کرا، بەڵام هەوڵێکی جددی بەدینەکراوە لەلایەن تورکیاوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.
رۆژی 12ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، هەموو کاتێک ئامادەین بۆ ئەوەی بە رێگەیەکی دوور لە تیرۆر، بابەتەکان چارەسەربکەین، چونکە ئێمە لەپێناو بەهێزکردنی ئارامی و یەکێتیی وڵاتەکەمان سیاسەت دەکەین.
رۆژی 24ی تشرینی یەکەم، عومەر ئۆجـ.ـەلان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بابەتێکی بڵاوکردەوە، “وەک خێزانێک دوای چەندین ساڵ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ عەبــ.ـدوڵا ئۆجـ.ـەلان ئەنجامدا”.
دواتریش ناوبراو پۆستێکی دیکەی کرد و رایگەیاند، لە دیدارەکەدا ئۆجـ.ـەلان داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی “گۆشەگیری بەردەوامە”، ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە بگۆڕم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی”.
راستەوخۆ دوای ئەم پەیامەی ئۆجـ.ـەلان، کۆمـ.ـا جڤـ.ـاکێن کوردستان، کـ.ـەجـ.ـەکـ.ـە رایگەیاند، نوێنەری چارەسەری دیومکراسییانەی دۆزی کورد، رێبەر ئاپـ.ـۆیە، ئاشتی لە تورکیا بە گەڕانەوە بۆ ئەو بەرقەراردەبێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، پارتی دەم، یاخود بە ناوە درێژەکەیان کە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانە، رایگەیاند، دەرگای ئیمڕاڵی بکەنەوە و لەو باوەڕادین کێشەکان بە رێگەی دیموکراسی چارەسەردەبن.
پارتەکە، هەڵوێستی خۆیان لە پێشوازیکردن لە ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی کورد نەشاردووەتەوە و دەڵێن ئامادەین بۆ هەموو هەنگاوێکی کردەیی.
رۆژی 23ی مانگی تشرینی یەکەم، دوو کەس بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی ئەنقەرە و بەهۆیەوە 5 کەس کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوابەدوای ئەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆردوومانکردنی 30 بنکەی پارتـ.ـی کرێـ.ـکارانی کوردستان و چەند بنکەیەکی هێزەکانی سوریـ.ـای دیمـ.ـوکراتی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریـ.ـای دیمـ.ـوکرات، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە کرد کێشەکانیان لەناو تورکیا چارەسەربکەن و ئەو کێشانە نەبەنە دەرەوەی وڵات و رەتیکردەوە ئەوان پەیوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە هەبووبێت.
مەزڵـ.ـوم عەبـ.ـدی، ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان ئەوان و تورکیادا دەدەن و لەسەر ئاستی سیاسیش هەمان کاردەکەن و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆ نیشاندا.
جێگەی ئاماژەپێکردنە، بە وتەی چاودێرانی سیاسیی لە ئێستادا لە سەردەمی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەم بابەتە هاتووەتە بەرباس، ئەمەش رێککەوتێکی نامۆ نییە، بەڵکو بەشێکە لەو سیاسەتەی لە ناوچەکەدا پەیڕەدەکرێت لەلایەن ئەمریکا و هاوبەشە گرنگەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئیـ.ـسرائـ.ـیلە، و لەلایەکی دیکەش بەرپرسانی حکومەتی تورکیا کە دەیانەوێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن، خۆیان لە مەترسییەکان دووربخەنەوە کە دەکرێت لەناوچەکە زیاتر گەورە ببێت و دەیانەوێت دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەیان سەقامگیربکەن.
هاوکات، بە بڕوای بەشێکی دیکە لە چاودێرانی سیاسیی، ئەگەر هەنگاوی کردەی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان بنرێت، ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەر دەبێت، بەڵام پێدەچێت بابەتەکە پەیوەندی بە نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیاوە هەبێت، کە ئەردۆغان گرنگییەکی زۆری پێدەدات و لەو دۆخەدا رەنگە لەدوای نووسینەوەی دەستوورەوە، ئاڕاستەکان لە سیاسەت بەرامبەر بە کوردان جارێکی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردابێتەوە.
هیچ یەکێک لە شارەزایانی سیاسیەتی تورکیا و دۆزی کورد لەو وڵاتە، لە هەستیاریی ساتەوەختەکە کەمناکەنەوە، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە بڕیارەکان دەبێت زۆر ژیرانەبن و لێکدانەوەی تەواو بۆ هەموو پرسەکان بکرێت، بەر لەوەی بڕیار لەسەر هەر شتێک بدرێت، چونکە رابردوو شاهیدی هەندێک رووداوی هاوشێوەیە کە کۆتاییەکەی بەو جۆرە نەبووە کە لەسەرەتاوە باسی لێوەکراوە.