لە هەولێر ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ دەكرێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ ئەنجامدرا،

دەشڵێت، “دوای هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ساڵانی رابردوو، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە تیمەكان كرد و هەموو ئەو پڕۆژە و كارانەی حكومەتی هەرێم كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بەر لە وەرزی بارانبارین لە پێناوی روونەدانی لافاو و كەمكردنەوەی مەترسیەكانی و چارەسەركردنی گرفتەكانی لە سەنتەری شار و دەروبەری ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بە وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان، پارێزگاری هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێكی نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاككردنەوەی چەپەرەكانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەكان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەكان و كوچە و كۆڵانەكانی گەڕەكانی شار و پاككردنەوەی كەند و رێڕەوەكانی ئاوی سروشتیی باران.

بابەتی پێشتر

كۆڕبەندی ئابوریی ئیسپانیا و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران سێ یاسا "گرنگەکە" یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share