نزیكەی دوو هەزار وانەبێژی زانكۆ فەرمانی گرێبەستیان بۆ دەردەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم زانكۆكانی رادەسپێرێت كە فەرمانی زانكۆیی بۆ هەزار و 992 مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دەربكات و دەستبەكاربن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم واژووی د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرەو تێیدا هاتووە، سەرجەم زانكۆ حكومییەكان راسپێردراون بە دەركردنی فەرمانی زانكۆیی بۆ دەستبەكاربوونی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست.

هەر لەراگەیەندراوەكە هاتووە دوا بەدوای فەرمانی وەزاریی، سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتەكەیان بەشێوەی گرێبەست، بڕیاردرا بە راسپاردنی زانكۆكان بەدەركردنی فەرمانی زانكۆیی دەستبەكاربوون بۆ وانەبێژانی دامەزراو بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی زانكۆكانتان لە 28ی ئەم مانگەوە.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share