سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، تەوتین لە هەژماری من سەلامەتترە و بنچینەی یاسایی هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تەوتین بە باشترین شێوە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی جێبەجێدەکات، بەستنەوەی بە قەوارەی هەرێم کارێکی نادروستە.
باسیلەوەشکرد، تەوتین باشترین رێگایە کە هاوڵاتیی بێخەم دەکات و ناهێڵێت مووچە بکرێتە بارمتە وەک فشاری سیاسی، جگە لەوەش تەوتین بنچینەیەکی یاسایی هەیە، بەڵام هەژماری من نییەتی، هەر بۆیە بە رای ئێمە تەوتین سەلامەتترە لە هەژماری من.