کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کەرکوک دەستگیرکرا

لە شاری کەرکوک کەسێک کە بە وتەی پۆلیس تۆمەتبارە بە دزیکردن دەستگیرکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوك لەلایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی بنکەی ئازادییەوە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسێک دراوە، بەڵام کەسەکە رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە.

وتیشی، لەکاتی هەوڵدانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە، پاشان توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

باسی لەوەشکرد، بەپێی وتەی پۆلیس، ئەو کەسە تۆمەتبارە بە دزیکردن لەچەند ماڵێک.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: فەرمانى زانکۆیى دەستبەکاربوونى مامۆستایانى گرێبەست دەربکەن

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: تەوتین بنچینەی یاسایی هەیە و سەلامەتە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

لە شاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر…
Total
0
Share