وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: فەرمانى زانکۆیى دەستبەکاربوونى مامۆستایانى گرێبەست دەربکەن

ئەمڕۆ 28ی 10ی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، فەرمانی کرد بە زانکۆکان بۆ دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی بۆ دەستبەکاربوونی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست.

لە گشتاندنێکدا بە واژوی د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە دوابەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (2367) لە رێکەوتى (6/ 10/ 2024) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە، راسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەستبەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە رێککەوتی 28ی 10ی 2024وە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانێکی دەرکرد بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ساڵانی رابردوودا هاوکاریی زانکۆکانیان کردووە و دانەمەزراون بە دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست.

 

بابەتی پێشتر

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share