ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە بە شێوەی راستەوخۆ بۆیان.

 

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە لە رێگای بانکە حکومییەکانەوە، بەڵام وەک دەزانن بانکی رەشید و رافیدەین لقیان لە پارێزگاکە نییە لە ئێستادا، بەڵام شوێنیان بۆ دەستنیشانکراوە.

 

ئاشکراشیکرد، ئەگەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی بکرێت وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە لقەکانی دیکەی بانکەکان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت”. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی…
Total
0
Share