تاوەکو رۆژی پێنجشەممە تونێلی پێشڕەو لەنێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 2:00 دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کارکردن لە تونێلی پێشڕەو دەستی پێکرد.

بە گوێرەی قسەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاری سیانە و پاکردنەوەی تونێلەکە لەلایەن شارەوانیی سلێمانی بەهاوکاری هاتوچۆی شارباژێڕ و پێشمەرگەکانی سکرتاریەتی ماڵی مام جەلال بەڕێوەدەچێت لەم چەند رۆژدا.

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ لە رۆژی یەکشەممەوە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ هاتوچۆکردن لە تونێلەکە رادەگیرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازییەکان.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share