ئەمرۆ بە بەشداریی نزیکەی 80 کەس، ناوچەی گەشتیاریی شەمێران-بان قۆین، لە سنووری قەزای دەربەندیخان پاککرایەوە.
بیلال حەسەن، پارێزەری ژینگە و بەشداربووی چالاکییەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە چالاکییەکدا زیاتر لە 100 کیسە پاشماوە کۆکرایەوە کە زیاتر لە600 کیلۆ بوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆرترین پاشماوەی هاوڵاتییان لە شوێنەکەدا مابووەوە”.
وتیشی،”چالاکییەکە بە بەشداریی80 کەس لە تەمەنە جیاوازەکان ئەنجامدرا، ئامانجمان لەم کارە گەیاندنی پەیامی پاکوخاوێنییە بە گەشتیاران کە لەکاتی چوونیان بۆ ناوچە گەشتیارییەکان پاشماوەکان لەگەڵ خۆیاندا ببەنەوە”.
باسی لەوەشکرد، “پرۆسەی پاککردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان بەردەوامدەبێت و لە داهاتوودا چەند ناوچەیەکی دیکەش پاکدەکەینەوە”.