هێڵی ئاسمانیی قەتەر راگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە بەیاننامەیەکی کورتدا رایگەیاند، گەشتەکانی بۆ عێراق، ئێران و لوبنان تا کاتێکی نادیار رادەگرێت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها گەشتەکانی بۆ ئوردن تەنها لە رۆژدا ئەنجامدەدات و بە شەو هیچ گەشتێک بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نادرێت.