پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، تەیف سامی وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری خەزێنەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی و نوێنەری کۆمسیۆن بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری کاتی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاشکراشیکرد، لیستی ناوی کارمەندان و شایستە داراییەکانیان بۆ خەزێنەی پارێزگاکان دەنێردرێن بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس…
Total
0
Share