لە سلێمانی دەستدەكرێت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران

لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی نزیكەی حەوت هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕاوەتەوە و تیروپشك بۆ ناوەكان كراوە و سەرۆكی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، “ئەو فەرمانبەرانەی تیروپشكیان بۆ كراوە، لە وەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبان و وەزارەتی شارەوانیش بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە بۆ فۆڕمی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكە”.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە میدیایی رەسمیی یەكێتی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی زیاتر لە 6 هەزارو 700 كەس بۆ شارەوانیی سلێمانی گەڕاوەتەوە بەمەبەستی پێدانی زەوی پێیان، لە دوو رۆژی رابردوودا تیروپشك بۆ ناوەكان كراوە و ئەو فەرمانبەرانە ژمارەی زەوییەكانیان وەرگرتووە.

دەشڵێت، “ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ شارەوانیی سلێمانی نێردراون، لە وەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا بوون، چونكە وەزارەتی شارەوانی تاوەكو ئێستا تەنها تووانیوویەتی وردبینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكات و ئێمەش رێكارەكانی دابەشكردنی زەویمان دەستپێكردووە”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن نەوەی نوێ و دوو كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سزادەدات

بابەتی دواتر

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت و لەمەودوا مووچەخۆران بە كاتێكی كەمتر و…
Total
0
Share