سبەینێ لەم ناوچەیەی هەرێم نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، سبەینێ پێنجشەممە، 24ی 10 نەوت بەسەر گشت هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت.

لە ئاگادارییەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنی دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاوڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە .

باس لەوەشکراوە، تەنکەر بۆ هەر یەک لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان دەنێردرێت و لە ناوچەکانی خۆیان دەتوانن نەوت وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share