شوێنەوارێكی تەمەن زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لە كەركوك دۆزرایەوە

لە كەركوك شوێنەوارێك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا لەلایەن تیمێكی شوێنەواری عێراقییەوە دۆزرایەوە.

شوێنەوارەكە لەلایەن دوو تیمەوە كاری كنە و پشكنینی لەسەر دەكرێت. تیمی یەكەم پاشماوەی كاری بیناسازی و كورەی دروستكردنی گۆزەی ئاشكراكرد، سەرەڕای دۆزینەوەی نزیكەی 100 پارچە شوێنەواری جۆراوجۆر.

تیمی دووەم لەكاتی هەڵكۆڵیندا چەند گۆڕێكیان دۆزیوەتەوە كە دیاریی جۆراوجۆری تیابووە و كارەكەیان تائێستا بووەتەهۆی دۆزینەوەی نزیكەی 150 پارچە شوێنەوار.

سوهەیل تەمیمی، سەرۆكی دەستەی شوێنەوار ئەمڕۆ سەردانی ناوچەكەی كرد و داوایكرد سەرجەم پارچە شوێنەوارییەكان تۆماربكرێن و پێوەرە زانستییەكان لە كارەكەدا رەچاوبكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستی مامۆستایان لە هیچ پەروەردەیەک دابەشنەکرا

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی بەشەناوخۆییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی گوێر كۆنتڕۆڵكرا

پاش چەند كاتژمێرێك كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ئەو ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا كە لە پاڵاوگەیەكی پێشووی گوێر كەوتبووەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share