بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی: هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا.

عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی بوونی هەندێک گرفت لەو پێشمەرگانەی کە تازە خانەنشین بوون لەگەڵ هەندێک کێشەی دیکە لە هەژمارکردنی ساڵی خزمەت لەسەر پێشنیازی وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیراوە.

وتیشی، دوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە پێشبینیدەکەین لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم یان سەرەتای ساڵی داهاتوو پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە بەهۆی کەمکردنی مووچەی خانەنشتنی پلەباڵاکان پرۆسەکە راگیرابێت، چونکە بەپێی یاساکە، ساڵی خزمەت لەگەڵ مووچەی بنەڕەتی لێکدانی 2.5 دەکرێت، و بەسەر هەموواندا جێبەجێدەبێت، جگە لەوەش کەمترین مووچە دەبێتە 600 هەزار و بەشێکیش لە پلەباڵاکان مووچەکانیان زیاددەکات.

بابەتی پێشتر

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بە 515 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

سودانی کوژرانی ئەو کەسەی راگەیاند کە بە والـ.ـیی عێراق ناوی دەبرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share