وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ رێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە 31%.
ئەیسەر یاسین وتەبێژی وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە 7:00 ی بەیانی تا 12:00 ی نیوەڕۆ رێژەی بەشداریی لە دەنگدان لە دهۆک 31% لە هەولێر 34% لە سلێمانی 29% لە هەڵەبجە33% بەم شێوەیەش کۆی گشتیی بەشداربووان 31% بووە.
نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە ناتوانین چارەسەری کێشەکانیان بکەین، چونکە کێشە لە ئامێرەکانی ئێمەدا نییە.
وتیشی، بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن، لە یەک وێستگەی دەنگدان دەنگدەرێک قەڵەمی دەنگدانی بردووە و دواتر وتوویەتی ویستوویەتی بۆ یادگاری بۆ خۆی هەڵیبگرێت.