ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی زەمینی و ئاسمانی لە سنووری ناحیەی شارەدێی شوان ئەنجامدرا

ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی زەمینی و ئاسمانی لە سنووری گوندەكانی شارەدێی شوان ئەنجامدرا

بەپشتبەست بە زانیاریی وردی هەواڵگری، لە سنووری گوندەكانی شارەدێی شوان ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی زەمینی و ئاسمانی ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەنجامدرا.

لە رووبەڕووبوونەوەكەدا كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش شەهیدبوو بەناوی محەمەد رەشید قادر، لە ئەنجامی بۆردومان و ڕووبەڕووبونەوەكەدا چەند چەكدارێكی گروپی تیرۆریستیی داعش كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share