قوباد تاڵەبانی بۆ هاوڵاتییان: ویژدانی خۆتان ئاسوودە بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە پەیامێکدا رایگەیاند، سوپاسی تایبەت ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریی دەنگدانی تایبەتیان کرد و ئاسایشی پرۆسەکەیان پاراست و نەیانهێشت هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک رووبدات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت ئەرکی نیشتمانیی هەر هاوڵاتییەکە کە بەشداریی بکات و دەنگی خۆی بدات.

 

وتیشی، لە دەنگدانی تایبەت دەرکەوت دوو هێزی سەرەکی لەم هەرێمەدا هەن کە یەکێکیان تاقیکراوەتەوە،یەکێک ماوەی 20 ساڵە ئەم حوکمڕانییە بەڕێوەدەبات، دەشزانین خەڵک ناڕازییە لێیان، هاوکات لایەنێکی دیکە هەیە کە توانیویەتی رووبەڕووی ئەم هێزە ببێتەوە و بڵێ بەسە.

 

باسیلەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و دەنگ بدەن و دەنگ بەو لایەنە بکەن کە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی کوردستانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون. حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایدەگەیەنێت، “پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت”. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ‎ئەمڕۆ…
Total
0
Share