دوایین راپۆرتی دەنگدانی تایبەت بڵاوکرایەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راپۆرتی کۆتایی لە بارەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمسیۆن، 165 بنكەی دەنگدان هەبوون کە لە 749 وێستگەی دەنگدان پێکهاتبوون.

لەبارەی ژمارەی دەنگدەرەوە راپۆرتەکە ئەوەی ئاشکراکردووە،  215 هەزار و 960 کە س مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە 208 هەزار و 521 كەس كە دەكاتە 97%ی دەنگدەر، بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كردووە، 203 هەزار و 773 یان پیاو و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان ژن بوون.

بەپێی راپۆرتەکەی کۆمسیۆن، 18 هەزار و 664 دەنگدەر نەخوێندەوار بوون و 189 هەزار و 857 دەنگدەر خوێندەوار بوون.

کۆمسیۆن دەڵێت، پرۆسەکە بە چاودێریی هەزار و 926 چاودێر لە بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، لەگەڵ سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەكان بەڕێوەچووە.

باس لەوەش دەکات، 205 هەزار و 620 دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆماركراوە، دوو هەزار و 901 حاڵەتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر تۆمارکراون.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەبارەی چارەسەری کێشەی مووچەوە دەدوێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی راپەڕین کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سنووری بازیان، بەردەقارەمان، چەمچەماڵ و ئاغجەلەر جێبەجێدەكرێت. لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا…
Total
0
Share